كاتژمێرێك بـە دوو شاشەوە

كاتژمێرێك بـە دوو شاشەوە
كاتژمێرە سمارتەكان زۆربەی ئەركەكانی مۆبایل ئەنجام دەدەن بە هەندێك ئەركی زیادەشەوە، بەڵام گرفتێك لەواندا هەیە دەبێ شەحن بكرێنەوە و وەك كاتژمێرە كلاسییكیەكان نین پێویستیان بە وزە نەبێت. كۆمپانیایەكی بەرهەمهێنی ئامێری تەكنەلۆژی بۆ چارەسەری ئەم كێشەیە كاتژمێرێكی بەناوی Ticwatch Pro هێناوە كە دوو شاشەی هەیە.
شاشەیەكیان وزەی كەمی دەوێت و هەندێك ئەركی پێ ئەنجام نادرێت، شاشەیەكیش وەك هەموو شاشەی كاتژمێرە سمارتەكان. شێوازی كاركردنی دوو شاشەكە ئاوایە، شاشەیەك كە پێێكهاتووە لە LCDیەك لەسەر شاشەی ئەسڵی دادەنرێ، ئەوكاتەی كە ئەكتیف نییە گەش و روونە و بەكارهێنەر دەتوانێ شاشەی دواوە بە باشی ببینێ.
ئەوكاتەی كە شەحنی دادەبەزێت، بەكارهێنەر دەتوانێت شاشە ئاساییەكەی سەرەوە بەكار بێنێ و ئەوكات دەتوانێ بۆ ماوەی یەك مانگ لەو شاشەیە سوود وەربگرێ بەبێ دابەزینی شەحن.
بەهۆی كاتژمێرەكە پاڵەپەستۆی خوێن، كاروباری بانكی NFC، سترێمی مۆسیقی ئەنجام دەدرێ بە سیستەمی بلوتوس لەگەڵ مۆبایل پەیوەند دەدرێت و بە تەڕبوون تێك ناچێت.
Top