مایكرۆسۆفت لەم ماوەیەدا تەبلێتێكی دە ئینجی بەناوی Surface Go خستە بازاڕەوە. ئەم بەرهەمەی مایكرۆسۆفت پاش سێ ساڵ لە دروستكردنی سێرڤێس 3 دێت. تەبلێتی ناوبراو بە بە راورد بە سێرڤسەكانی دیكە، هەرزانتر، سووكتر و بچووكترە. دەكرێ بڵێین تەنكترینشیانە. بارستاییەكەی تەنیا 8،3 ملمە. كێشەكەی تەنیا 512 گرامە. لەمسەكەی دەكرێت لە یەك كاتدا بە دە پەنجە سوودی لێوەربگری و هەروەها قەڵەمی تایبەت بەخۆشی بەكار بێنی. یەكەی لێكدەرەوەی 4 ناوەكەی تێدایە و واتە پەنتیۆم گۆلدی ئەنتەل. خێراییەكەی 1،6 گیگایە. رامەكەی 8 گیگابایتە و میمۆرییەكەی 256 گیگایە. باترییەكەی ئەگەر تەنیا فیلمی پێ لێبدرێ 9 كاتژمێر خۆی رادەگرێ. كامێرای پێشەوەی 5 میگاپیكسلە و هی پشتەوەی 8 میگاپیسكلە. كیبۆردێكی تایبەتی لەگەڵدایە كە دەكرێت وەك لاپتۆپێكیش بەكار بهێندرێت. هەروەها سیستەمی ویندۆز 10ی لەسەرە.