ئۆتۆمبیلی فڕۆك گشتگیر دەبێت ؟
![ئۆتۆمبیلی فڕۆك گشتگیر دەبێت ؟](https://gulanmedia.com/public/old_images/topics/otembilufroka.jpg )
لەم ماوەیەدا ئۆتۆمبیلێكی فڕۆك لەلایەن كۆمپانیایەكی ئەمەریكاییەوە بەرهەم هات، فڕۆكەكە بەناوی BlackFly (مێشە رەشە) ناسراوە. فڕۆكەكە خێرایی زۆر نییە دەتوانێ سەد كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا بڕوات. ئەم فڕۆكەیە بۆ لێخوڕین پێویستی بە دەرهێنانی ئیجازەی فڕۆكەوانی نییە، ئۆتۆمبیلە فڕۆكەكە بە باتری كار دەكات و لەماوەی 25 خولەكەدا شەحن دەبێتەوە. هەشت مەكینەی بچووكی هەیە و بە دەسكی گەمە (جویستیك) كۆنترۆڵ دەكرێ، خۆی تایبەتمەندییەكی تێدایە دوگمەیەك دابگرە كە بە (دەگەڕێمەوە) لە هەر شوێنێك هەستابێ ئۆتۆماتیكی دەچێتەوە شوێنی خۆی.