ئۆتۆمبیلی فڕۆك گشتگیر دەبێت ؟

ئۆتۆمبیلی فڕۆك گشتگیر دەبێت ؟
چەند ساڵێكە باس لە بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبیلی فڕۆك دەكرێت و هەوڵێكی زۆریش دراوە، بەڵام هەتا ئێستا وەك ئامێرێكی گشتگیر نەبووە، هەم لە بواری یاساییەوە ئەو ئیزنە نەدراوە، هەم تێچووی بەرهەمهاتنیان و شوێنی نیشتنەوە و هەستانیان بۆتە گرفتێكی گەورە، بەڵام هەوڵەكان هەن.
لەم ماوەیەدا ئۆتۆمبیلێكی فڕۆك لەلایەن كۆمپانیایەكی ئەمەریكاییەوە بەرهەم هات، فڕۆكەكە بەناوی BlackFly (مێشە رەشە) ناسراوە. فڕۆكەكە خێرایی زۆر نییە دەتوانێ سەد كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا بڕوات. ئەم فڕۆكەیە بۆ لێخوڕین پێویستی بە دەرهێنانی ئیجازەی فڕۆكەوانی نییە، ئۆتۆمبیلە فڕۆكەكە بە باتری كار دەكات و لەماوەی 25 خولەكەدا شەحن دەبێتەوە. هەشت مەكینەی بچووكی هەیە و بە دەسكی گەمە (جویستیك) كۆنترۆڵ دەكرێ، خۆی تایبەتمەندییەكی تێدایە دوگمەیەك دابگرە كە بە (دەگەڕێمەوە) لە هەر شوێنێك هەستابێ ئۆتۆماتیكی دەچێتەوە شوێنی خۆی.
Top