هواوی مەچەكبەندێكی سمارتی نوێی بەر هەم هێنا

هواوی مەچەكبەندێكی سمارتی نوێی بەر هەم هێنا
مەچەكبەندی زیرەك، زۆر لەمێژ نییە هاتوونەتە ناو جیهانی تەكنەلۆژیای نوێوە، بەڵام بەو ماوەكەش گشتگیر بوونە و بەكارهێنەری زۆری هەیە. كۆمپانیای (هواوی) لەم ماوەیەدا مەچەكبەندێكی زیرەكی نوێی بەرهەم هێنا، كە بە Talkband B5 ناسراوە، پێكهاتووە لە شاشەیەكی 1.13 ئینجی لەمسی و بە تەكنەلۆژیای AMOLEDوە. بەكارهێنەر دەكرێت وەك هێدستێكی بلوتوسیش بەكاری بێنێ. خۆی دوو مایكی تێدایە و دەنگە زیادییەكان دەسڕێتەوە.
بەشێك لە ئەركەكانی دەستبەندەكە ئەمانەن، دەكرێ وەك بلوتوس سوودی لێوەربگری، توانای زانینی لێدانی دڵی هەیە و رێژەی نیگەرانی و سترێس لە بەكارهێنەرەكەیدا دەزانێ، دەتوانێ لێكدانەوەی خەوی بەكارهێنەرەكەی بكا و بزانە خەوتنی چۆنە، بۆ ماوەی 24 كاتژمێری بەردەوام لێدانی دڵ دەپێوێ، هەنگاوەكان دەژمێرێ، كالۆری و مەودای رۆیشتوو دەستنیشان دەكات.
Top