مۆبایلێك بە چواركامێراوە

مۆبایلێك بە چواركامێراوە
كۆمپانیای Huawei مۆبایلە نوێیەكەی خۆی خستەڕوو كە بە جۆری nova3 ناسراوە، مۆبایلی ناوبراو لە ریزی مۆبایلە سەركەوتوو هۆشمەندەكان دێت، بەشێك لە تایبەتمەندییەكانی ئەوانەن: رامەكەی 6 گیگابایتە، میمۆری 128 گیگابایتە و باترییەكی بە هێزی تێدایە كە پشتیوانی لە شەحنی خێرا دەكات. مۆبایلەكە تا رادەیەك گەورەیە چونكە شاشەكەی 6،3 ئینجە، كوالیتی نیشاندانی full HD+یە و خێراییەكەی 2.4 گیگایە. دوو كامێرای هەیە دوو لە پێشەوە و دوو لە پشتەوە ئەوەی پێشەوە، كامێرا سێلفیەكان یەكێكیان 2 میگاپیسكلە، ئەوەی دیكەیان 24 میگاپیسلكە. كامێراكانی پشتەوەش یەكێكیان 16 میگاپیسكلە، یەكێكیان 24 میگاپیگسلە. تایبەتمەندییە ئەمنییەكانیش وەك ناسینەوەی رووخسار، پەنجەمۆری هەیە، چوار رەنگیشی هەیە..
Top