كانگۆرۆ خاوەنەكـەی خۆی دەناسێتەوە!

كانگۆرۆ خاوەنەكـەی خۆی دەناسێتەوە!
جیهانی رۆبۆتەكان هەتا دێ گشتیگرتر دەبێت، لەم ماوەیەدا رۆبۆتێك بەناوی كانگۆرۆ (canguRo) لە ژاپۆن بەرهەم هاتووە. خاوەنی سێ تایەیە، خۆی وەك سكۆتەرێك وایە بەڵام سكتۆرێكی هۆشمەند، بەرهەمی دوو كۆمپانیای ناسراوی ژاپۆنی (سونجی یاماناكا و تاكایوكی فوروتا)یە. خاوەنەكەی بۆ هەر شوێنێك بچێ، شوێن پێی هەڵدەگرێ و بەدوای دادەچێت، كەلوپەلەكانی لێهەڵدەگرێ و دەیباتەوە ماڵەوە، بەكارهێنەركەی ئەگەر هەستی بەوە كرد كە ماندوویە بەخۆی و بە كەلوپەلەكانەوە سواری دەبێت وەك ئۆتۆمبیلێكی بێ شۆفێری لێدێت و ماڵەوە پێدەزانێتەوە. هەرچەندە خێراییەكەی زۆر نییە بەڵام بۆ شار و شوێنە قەرەباڵغەكان خێراییەكی زۆر باشە، خێراییەكەی 10 كیلۆمەترە لە كاتژمێرێكدا.
كانگۆرۆ بە دوو جۆر بۆ شوێنی مەبەست دەڕوا، یان خاوەنەكەی لێیدەخوڕێت و رێنوێنی دەكات، یا لە نەخشەكە شوێنی مەبەستی پێ نیشان دەدەی و ئۆتۆماتیكی دەڕوات و ئەگەر لە رێگادا تووشی بەربەستێكیش بوو دەوەستێت.
Top