پرۆگرامێك بۆ دروستكردنی ئاپی مۆبایل

پرۆگرامێك بۆ دروستكردنی ئاپی مۆبایل
حەزدەكەی بۆخۆت پرۆگرامێكی ئەندرۆیدی بۆ مۆبایل دروست بكەی؟ نیازت هەیە پرۆگرامێكی كوردی دروست بكەی كە ئاسانكاری بۆ بەكارهێنەرانی بكات لە مۆبایلدا؟ رەنگە بڵێی نەتوانم و شارەزایی ئەو بوارە نیم و دانانی كۆدی پرۆگرام نووسی بۆ من دژوارە! بەڵام پرۆگرامێكتان پێدەناسێنم هەم بەكارهێنانی ئاسانە و پێویستی شارەزاییەكی ئەوتۆ نییە و هەم باشترین ئەپلكەیشنی مۆبایلیشی پێ دروست دەكرێت. ئەویش پرۆگرامی App Buliderە.
پرۆگرامی ناوبراو بۆ ئەوانەی شارەزاییان هەیە و یان هیچ شارەزاییەكی ئەوتۆیان نییە بەبێ ئەوەی هیچ شارەزایەكی پرۆگرامنووسین بین تەنیا بە دانانی شتەكان و هێماكان دەتوانی باشترین پرۆگرام دروست بكەی.
پوختەی تایبەتمەندییەكانی:
- دروستكردنی پرۆگرامە جۆراوجۆرەكان بە ئاسانترین شێوە
- گونجاو بۆ كەسانی ناشارەزا و ئەوانەی كارامەن
- سوود وەرگرتن لە پرۆگرامی HTML5
Top