ماوسی پەنجەمۆریش بەرهەم هات

ماوسی پەنجەمۆریش بەرهەم هات
لە سەردەمی دیجیتالی بوون دا ئامێرە ئەلكترۆنییەكان هەموویان تایبەت و تاكەكەسین، ناكرێت ئامێرێك چەندین كەس سوودی لێوەربگرێ، هەروەك مۆبایل و كۆمپیوتەر و تەبلێت..تاد. بۆ ئەوەی كە لە سنووری تاكەكەسی نەڕۆنە دەر و ئەمنییەتیان هەبێت، چەندین رێگا گیراونەتە بەر، وەك دانانی پاسۆرد و ناسینی روخسار و پەنجەمۆر.
لەم ماوەیەدا كۆمپانیای Dell ماوسێكی بەناوی NS819 بەرهەم هێنا كە سیستەمی پەنجەمۆری تێدایە دەكرێ بڵێین ئەوە یەكەمین ماوسە لە جیهاندا كە لەو سیستەمە سوود وەردەگرێت، هەرچەندە ماوس چەند كەسێكیش بەكاری بهێنێت رەنگە كێشە نەبێت، بەڵام كۆمپانیای dell وای پێ باشە ئەو هەنگاوە بۆ ماوسیش بگرێتەبەر.
ماوسی ناوبراو لە بواری دیزاینەوە شێوەیەكی كەوانەیی هەیە و زیاتر وەك ماوسی سێرڤێسی مایكرۆسۆفت دەچێت. ماوسەكە خێرایی زۆر لەسەرێیە، واتە 1000 DPI خاوەنی سێ دوگمەی تایبەتییە.
Top