مینی پرێنتەر بۆ مۆبایل
![مینی پرێنتەر بۆ مۆبایل](https://gulanmedia.com/public/old_images/topics/miniprenter.jpg )
كاركردی پرێنتەرەكە گیرفانییەكە ئەوەیە كە كاغەزە بەشێوەی رۆڵەیە و دەخرێتە ناوی، بەپێی چۆنییەتی نووسینەكە كاغەزەكە دێتەدەر، جار هەیە نووسینێك گەر درێژییەكەی یەك مەتر بێت، بەم شێوەیە لەسەر كاغەزەكە چاپ دەبێت. ئەم پرینتەرە لە رێگای (بلوتوس 4)ەوە لەگەڵ مۆبایل پەیوەند دەدرێت.
پرینتەرەكە بە جۆری PAPERANG P1 ناسراوە و دەتوانێت، یادداشتەكان، كورتەپەیامەكان، وێنەكان..تاد لەسەر كاغەزەكە چاپ بكات. لەگەڵ زۆربەی مۆبایلەكانیش دەگونجێت. هەتا 24 كاتژمێر شەحنی دانابەزێت.