دەفتەریاداشتی دیجیتالی

دەفتەریاداشتی دیجیتالی
دەفتەرچەی یادداشت واتە (نۆت بووك) هەمیشە بۆ هەڵگرتنەوەی یادداشتی رۆژانە گرنگی خۆی هەبووە، بەتایبەتی بۆ ئەوانەی هەمیشە هەرچی لە رۆژدا دەیبینن یاداداشتی لێ هەڵدەگرنەوە، بە بەرەو دیجیتالی بوونی كۆمەڵگا، دەفتەرچی یادداشتیش وەك زۆر ئامێری دیكە بەرەو دیجیتالی رۆیشت، ئێستا كاتی ئەوە نەماوە، دەفتەرچەیەكی بچووك لە گیرفانت دەربێنی و یادداشت بنووسی، هەرچەندە مۆبایلەكانیش ئەم ئەركە ئەنجام دەدەن. دەفتەرچەی دیجیتالی شتێكی نوێیە، ستایل و شێواز و توانا و قەبارەیان جۆراوجۆرە، نۆتی بوكی جۆری G-note 7100 یەكێكە لەم نۆتی بوكانە. كاتێك كۆبوونەوەیەكدان، یان سەردانی شوێنێك دەكەی دەتوانی ئەم دەفتەرچە دیجیتالیە بەكار بێنی. دەتوانی شتی لەسەر بنووسی، نیگاری لەسەر بكێشیەوە. كاتێك لەگەڵ كۆمپیوتەر پەیوەند دەدرێت دەتوانیت هەر بە دەست خەتی خۆت شت بنووسی و هاوبەشی بكەی و بە ئیمێل بەڕێی بكەی. كاغەزێكی ئاسایی لەسەر دابنێ و پاشان ئەوەی نیازتە بینووسە یان بیكێشەوە، دەستبەجێ نووسینەكانت لە میمۆری دەفتەرچەكەدا خەزن دەبن. میمۆریی ناوخۆیی 32 مگابایتە و زیاتر لە سەد لاپەڕە لەخۆیدا خەزن دەكات. دەكرێت قەڵەمی رەش و سپی یان رەنگی بەكار بێنی.
گرنگییەكی دیكەی دەفتەرچە دیجیتالییەكە ئەوەیە كاتێك لەگەڵ كۆمپیوتەر پەیوەندی دەدەی، دەكرێت لە لە پەدەكە وەك تەبلێت سوود وەرگری و قەڵەمەكەش وەك ماوسی بەكار بێنی.
Top