كاتژمێری ناوبژیــــوانان لە مۆندیالدا

كاتژمێری ناوبژیــــوانان لە مۆندیالدا
مۆندیالی 2018 لە بواری تەكنەلۆژییەوە لە گشت مۆندیالەكانی پێش خۆی جیاواز بوو، تەكنەلۆژیا رۆڵێكی گرنگ بینی و یارمەتییەكی باشیدا لەوەی كە یارییەكان بێ گرفت و بێ كێشە و بە خێرایی بەرێوە بچن. وەك ناوبژیوانی ڤیدیۆیی، تۆپی سمارت و ئاگادار بوون لە هێڵی گۆڵ، كاتژمێری دەستی ناوبژیوانان..تاد.
كۆمپانیای (hublot) كە یەكێكە لەناسراوترین بەرهەمهێنانی كاتژمێر لە جیهان و لە سویسرایە، كاتژمێری سمارتی دەستی ناوبژیوانانی بەرهەم هێنابوو، كاتژمێرە هۆشمەندەكە بە Big Bang Referee Smartwatch ناسراوە، تایبەتمەندییەكانی جێگای سەرنجن. كۆمپانیای ناوبراو نە تەنیا كاتژمێرەكە بەڵكو بیلبۆرد واتە تابلۆ سمارتەكانی دەستی ناوبژیوانی چوارەمیش كەتایبەتە بە گۆڕینی یاریكەرەكان بەرهەم هێناوە. كاتژمێرە سمارتەكە سیستەمی wear Os گوگلی لەسەرە. پرۆسیسەری ئەتۆمی ئەنتەلی تێدا بەكارهاتووە. شاشەكەیتیرەكەی 4.35 ملمە. سیستەمی بلوتوسی 4ی لەسەرە، باترییەكی بەهێزی لەسەرە و رۆژێك پێویستی بە شەحن نییە، زۆریش پتەوە و بە كەوتنە خوارەوە تێكناچێ و ئاویشی ناچێتە ناوی. كاتژمێرە سمارتەكە بە پەڕینەوە تۆپ لە هێڵی گۆڵ ئاگاداری ناوبژیوان دەكاتەوە، هەروەها رۆیشتن و خێرایی هەر گروپێك دەزانێت، لەسەر شاشەكە دەكرێت لۆگۆ و ئاڵای ئەو وڵاتانەی كە یارییەكە دەكەن نیشان بدرێت و لەكاتی یاریدا ژمارەی گۆڵەكان لەسەر شاشەكە نیشان دەدات.
Top