سەرنجێك لەسەر بچووكترین مۆبایلی G4

سەرنجێك لەسەر بچووكترین مۆبایلی G4
مۆبایلی جۆری (unihertz atom) هەتا ئەم سەردەمە بچووكترین مۆبایلی جیهانە كە لە ئینتەرنێتی نەوەی چوارەم واتە (G4) سوود وەردەگرێ، مۆبایلەكە شاشەیەكی بچووكی 2.4 ئینجی هەیە. مۆبایلی ناوبراو هەر شتێك نییە بۆ جوانی و دیكۆر بێت، بەڵكو هەموو ئەركەكانی مۆبایلێكی گەورە ئەنجام دەدات. لەگەڵ ئەوەی كە زۆر بچووكە بەڵام بەجۆرێك دروستكراوە كە ئەگەر لە شوێنی زۆر بەرزیش را بكەوێتە خوار كێشەی بۆ نایەتە پێش.
لە سەردەمێكدا كە رۆژ بە رۆژ مۆبایلی شاشە مەزن بەرهەم دێن، رەنگە (ئەتۆم) وەك سوپراێزێك وا بێت بۆ ئەوانەی كە حەز لە بە مۆبایلی بچووك دەكەن. مۆبایلی ناوبراو وەك ئاماژە پێكرا تایبەتمەندییەكانیشی بەهێزن، پرۆسیستەرەكەی هەشت ناوەكەییە، رامەكەی 4 گیگابایت و میمۆری ناوەوەی 64 گیگابایتە كە ئەم تایبەتمەندییانە تەنیا لە مۆبایلە پێشكەوتووەكاندا هەیە و لەگەڵ ئەوەشدا دەكرێت میمۆری دیكەشی بۆ دابنردێت. سیستەمی پەنجەمۆر و ناسینەوەی روخساریشی هەیە، بەهۆی بچووكی و باتریە بەهێزەكەی بۆ ماوەیەكی درێژ شەحنەكەی دانابەزێت، نوێترین سیستەمی ئەندرۆید واتە ئەندرۆید 8.1ی لەسەرە. كامێرای پشتەوەی 16 میگاپیكسلە و هی پێشەوەی 8 میگاپیكسلە.
Top