كیبۆردێكی جۆكــەری وایەرلەیس

كیبۆردێكی جۆكــەری وایەرلەیس
كیبۆرد بۆ كۆمپیوتەر و مۆبایل و تەبلێت، بەتایبەت ئەگەر نیازی نووسینت هەبێت گرنگی خۆی هەیە، كیبۆردی مۆبایل زۆر بچووكە و بۆ ئەوە بابەتی پێ بنووسرێت، كیبۆردی جۆری UKB-500-RF كە كیبۆردێكی وایەرلەیس و بەهێزە و ماوسێكی لەمسی لەگەڵدایە لە راستیدا كیبۆردێكی جۆكەرە و بۆ گشت ئامێرەكان دەگونجێت و ئەوەندە بچووكە كە هەڵگرتنی ئاسانە و بۆ هەر شوێنێك دەتوانی لەگەڵ خۆتی بەری. نەتەنیا بۆ مۆبایل و كۆمپیوتەر بەڵكو بۆ تەلەڤزیۆن و ئیكس بۆكسیش و زۆر ئامێری دیكەش دەگونجێت.
كیبۆردە هەمە كارەكە خاوەنی 92 دوگمەیە، كە چەندین دوگمەیان تایبەتن بە كۆنترۆڵی یاری ئەلكترۆنی و هەروەها پرۆگرامەكانی دەنگ و رەنگی تێدایە. پەد ماوسێكیشی هەیە كە شوێنی ماوس دەگرێتەوە.
بەشێك لەتایبەتمەندییەكانی كیبۆردی ناوبراو ئەمانەن:
- پێكهاتووە لە 92 دوگمە كە 74 یان دوگمەی ستانداردن و 18 دوگمەشیان تایبەتن بە ئەرك و فەرمانی دیكە.
- وزەیەكی زۆر كەمی دەبێت بۆ كار پێكردن.
- جۆكەرە و لەگەڵ گشت ئامێرێك دەگونجێت.
- سێ رەنگی تایبەتی هەیە و بچووكەو هەڵگرتنی ئاسانە و 15 مەتر دوور لە ئامێرەكان كار دەكات.
Top