پاوەربانكێك بۆ شوێنە ئەستەمەكان

پاوەربانكێك بۆ شوێنە ئەستەمەكان
لە هەندێك كاتدا پاوەربانك یان بانكی شەحنكردنەوەی سەفەری گرنگییەكی زۆری هەیە، بەتایبەتی ئەوكاتانەی بۆ چیاكان و دارستانەكان گەشت دەكەی و هیچ شوێنێكی دابینكردنی وزەی لێ نییە، پاوەربانكەكان جۆراوجۆرن بۆ شوێنە ئەستەمەكانیش پاوەربانكێكی بەهێز جگە لەوەی كە كۆگایەكی گەورەی وزە بێت، دەبێت لە ئاست سەرما و گەرما و كەوتنە خوارەوە و تۆز و خۆڵ و تەنانەت قوڕیش بەهێز بێت و بەوانە تێكنەچێت. پاوەربانكی جۆری FOSPower یەكێكە لەو پاوەربانكە سەركەوتووانە كە لە ئاست ئاو و تۆزۆ خۆڵ و كەوتنەخوارەوە بەهێزە. كە بكەوێتەناو ئاویش نقوم نابێت و ناچێتە ژێرەوە. دەرگایەكی هەیە بۆ ئەوەی لەوكاتانەی كە كارێك بە پاوەربانكەكەی ناكەی دایبخەی هەتا تۆز و خۆڵ و ئاو نەچێتە ناویەوە. خۆی لایەتێكی بەهێزیشی هەیە تا لەكاتی پێویست سوودی لێوەربگری. پاوەربانكەكە چونكە بۆ ناوسروشت بەرهەم هاتووە بۆیە لەسەر پاوەربانكەكە ئاراستە نوێننێكیش هەیە بۆ نیشاندانی ئاراستەكان.
Top