كۆمپیوتەر- مۆبایلی پاناسۆنیك

كۆمپیوتەر- مۆبایلی پاناسۆنیك
پاناسۆنیك وەك كۆمپانیا ناوێكی نامۆ نییە، مێژوویەكی لەمێژینەی هەیە، لەم ماوەیەدا مۆبایلی جۆری FZ-T1ی بەرهەم هێنا كە دەكرێ بڵێین بۆخۆی كۆمپیوتەرێكە.
مۆبایلەكە سیستەمی ئەندرۆیدی لەسەرە و بەبەهێزترین و پتەوترین مۆبایل دادەنرێت، چونكە نە بەسەرما و گەرما و تەڕبوون و تۆز و خۆڵ تێكناچێت. مۆبایلەكە وەك لاپتۆپێكی بەهێزیش سوودی لێدەبیندرێ و زیاتر بۆ ئەركی بازرگانی و سوپەرماركێتەكان دەگونجێت، چونكە هەم سیستەمی خوێندنەوەی باركۆدی كەلوپەلەكانی هەیە و هەم بۆ ژمێریاری پرۆگرامی تایبەت بەخۆی هەیە. كێشی كۆمپیوتەر مۆبایلەكە كەمە، تەنیا 240 گرامە. سیستەمی ئەندرۆید 8ی لەسەرە. خێراییەكەی 1 گیگاهێرتزە. شاشەكەی 5 ئینجە و HDیە، رامەكەی 2 گیگابایتە و میمۆری ناوخۆی 16 گیگیایە.
Top