شاشەی دووەم بۆ لاپتۆپەكان

شاشەی دووەم بۆ لاپتۆپەكان
كۆمپیوتەری لاپتۆپ لەگەڵ ئەوەیدا كە گشت ئامرازەكانی لەگەڵ خۆیدا هەیە، بەڵام دەكرێت بەجیاش بۆی دابندرێ، بۆ نموونە هەرچەندە پەدی لەمسی لەبری ماوس بۆ داندراوە، بەڵام ماوسیشی بۆ دادەنرێ، یان دەكرێ كیبۆردێكی دیكەشی بۆ دابنێی. ئێستا شاشەی Douش وەك شاشەی دووەم بۆ لاپتۆپ بەرهەم هاتووە كە جگە لە شاشەی خۆی دەكرێت ئەویش دابندرێ بۆ ئەوەی پێكەوە ببن بە شاشەیەكی گەورە..
شاشە لاوەكیەكە زۆر بە ئاسانی بەهۆی چەند موگناتیسێكەوە لە پشت لاپتۆپەكە دەخرێت، شاشەكە لەگەڵ گشت سیستەمەكانی كۆمپیوتەر، وەك ویندۆز، و ماك و ئەندرۆید. دەگونجێت. شاشە لاوەكیەكە 12.5 ئینجە. كێشی شاشەی duo تەنیا 680 گرامە و وزەیەی ئەوتۆی بۆ كاركردن ناوێت.
Top