تەكنەلۆژیای نوێ لە تۆپی مۆندیالی2018
![تەكنەلۆژیای نوێ لە تۆپی مۆندیالی2018](https://gulanmedia.com/public/old_images/topics/topemondeyal.jpg )
تۆپی پێی یارییەكانی مۆندیال كە لەلایەن كۆمپانیای ئەدیداسەوە بەرهەم هاتووە، تۆپێكی ئاسایی نەبوو، بەڵكو تۆپێكە سیستەمی هۆشمەندی تێدایە و بە هۆی وای-فایەكی بەهێزەوە ئاگاداری حەكەم دەكات ئەوكاتەی لە هێڵی چوونە ناو دەروازە لایدا..
تۆپی هۆشمەندەكە بە تەلستار 18 ناسراوە، ئەم ناوەی لە مانگێكی دەستكردەوە وەرگرتووە، تۆپەكە جگە لەكاتی یاری كردن لە كاتی راهێنانەكانیشدا گرنگی خۆی هەیە، بە هۆی پرۆگرامێكەوە كە لەگەڵ مۆبایل پەیوەند دەكرێت، یاریزانەكان دەتوانن لە گۆڕەپانی راهێناندا بەربەستی مەجازی ببینی و تۆپەكە بەناو بەربەستەكاندا دەرباز بكات...