كۆداكۆپتەری ژێرئاو

كۆداكۆپتەری ژێرئاو
كۆداكۆپتەر ئەو فڕۆكە بچووكانەن كە لەم چەند ساڵەدا گشتگیر بوونە و بۆ زۆر لایەن سودی لێوەردەگیرێت، جگە لەوەی لە بواری كاری سینەمایی و بەرهەمهێنانی فیلمدا سوودی لێدەبیندرێ، لە بواری نیزامی و پزیشكیدا رۆڵی خۆی دەبینێت، هەندێك لە كۆداكۆپتەرەكان تەنیا بۆ یاریی منداڵانەن و هەندێكیش بەكارهێنەر بۆ وێنەگرتن سوودی لێدەبینێت. كۆداكۆپتەرەكان بەمەودایەكی سنووردار بۆ ئاسمان دەفڕن و بەكارهێنەر لە خوارەوە كۆنترۆڵی دەكات. بەڵام كوداكۆپتەری Titan جیا لە هەموویانە. ئەم كۆداكۆپتەرە بە ژێر ئاویشدا دەڕوات، بۆیە وێنەگرتن لەژێر ئاو و لێكۆڵینەوەی زانستی تایبەت بە ژێر ئاو سوودی لێوەردەگیردرێت. هەتا 150 مەتر دەچێتە ژێر ئاو. گلۆپە LEDەكان رووناكی تا 3000 لۆمێن هەیە بۆیە لە تاریكترین شوێندا دەتوانێت وێنە و فیلم هەڵبگرێتەوە. كامێراكەی بە دەوری خۆیدا دەسووڕێت و بە كوالیتی K4 UHD وێنە و فیلم دەگرێت. خێرایی «تایتان» دوو مەترە لە چركەیەكدا.
Top