ئامێرێك جلەكان ئۆتو و قەد دەكات

ئامێرێك جلەكان ئۆتو و قەد دەكات
تەكنەلۆژیا بەراست بەرەو كوێ هەنگاو دەنێ! هەتاكوێ مرۆڤ بەرەو تەمبەڵی و حەسانەوەی جەستەیی دەبات، ئامێری نوێی FoldiMate كە لەماوەیەكی كەمدا جلوبەرگەكانت هەم ئوتۆ دەكات و هەم قەد و رێكیان دەخات، هێندەی دیكە دەبێتە مایەی حەسانەوەی ئینسانەكان.
ئامێری ناو كە لە سەرەتای ئەمساڵدا بەرهەمهاتووە و هێشتا گشتگیر نەبووە دەتوانێت لە ماوەی تەنیا 4 خولەكدا 40 پارچە جلوبەرگت بۆ ئۆتۆ و قەد بكات، تەنیا ئەوەندە بەسە كە جلەكانت وەك رستە پێی هەڵواسی و یەكە یەكە ئەویش ئۆتۆیان دەكات و پاشان قەدیان دەكات.
بڕیار وایە ئامێرەكە لە ساڵی داهاتوو بكەوێتە بازاڕ، ئامێرەكە جگە لەوەی جلەكان ئۆتۆ و قەد دەكات بۆنی دژە بەكتریاشیان لێدەدات. ئامێرەكە گشت جۆرە جلوبەرگێكی رێك دەخات، تەنیا گۆرەوی و جلی ژێرەوە نەبێت.
Top