پرۆگرامێك بۆ هێنانەوەی وێنە سڕاوەكان

پرۆگرامێك بۆ هێنانەوەی وێنە سڕاوەكان
زۆركەس شارەزای بواری پرۆگرامەكانی هێنانەوەی فایل و زانیارییە سڕاوەكانە، هەندێجار لەسەر كۆمپیوتەرەكەت گرنگترین فایل و داتاكان دەسڕێنەوە، بەڵام پرۆگرامەكانی گەڕاندنەوەی داتا سڕاوەكان هیوایەكی دیكە دەبەخشێ.
زۆربەی پرۆگرامەكانی ریكۆڤێری گشت فایلەكان دەگەڕێننەوە، ئەوكات تێكەڵ و پێكەڵییەك دروست دەبێت، بەڵام ئەگەر بتهەوێ تەنیا وێنە سڕاوەكان جا چ لەسەر میمۆری بێت یان كامێرا یا كۆمپیوتەر ئەوە پرۆگرامی Advanced Photo Recovery گرنگیی تایبەتی هەیە. ئەم پرۆگرامە تەنیا وێنەكان دەگەڕێنێتەوە. بەشێك لە تایبەتمەندییەكانی پرۆگرامەكە ئەمانەن:
- پرۆگرامەكە قەوارەیەكی زۆر بچووكە و شوێنێكی كەم دەگرێ.
- لەگەڵ زۆربەی هارددیسكەكان دەگونجێت.
- لە زۆربەی میمۆری و فلاش و مۆبایلەكان پشتیوانی دەكات.
- توانایەكی بەهێزی هەیە لە هێنانەوەی وێنە سڕاوەكان.
Top