رۆڵی گرنگی پەد كۆڵ بۆ پاراستنی لاپتۆپ

رۆڵی گرنگی پەد كۆڵ بۆ پاراستنی لاپتۆپ
هۆكاری سەرەكیی تێكچوونی لاپتۆپ بەهۆی گەرماو كارنەكردنی فەن (پەنكە)كانیەتی. ئەگەر لاپتۆپێكی بەهێز بێت و لە بواری سەختە ئامرازیەوە لەسەرێ بێت، ئەوە بە فەنەكانی خۆی بەتەواوی فێنك نابێتەوە، بۆیە پێویستە (كۆڵ پەد)ێكی لە بن دابندرێ، كۆڵ پەد پێكهاتووە لە چەندین فەن كە پێكەوە كار دەكەن و لاپتۆپەكە فێنك دەكەنەوە..
یەكێك لە پەد كۆڵە سەركەوتووەكان، جۆری DeepCool M6 كە بۆ لاپتۆپی 17 ئینجی و بچووكتر زۆر گونجاوە.
پەد كۆڵەكە زیاتر بۆ لاپتۆپی گەیمینگ و بەهێز دروستكراوە، ئەم پەد كۆڵە پێكهاتووە لە پەنكەیەكی گەورەی 14 سانتی كە توانای 700 هەتا 1100 خوڵ سوڕان لە خولەكەكێكدا هەیە. شوێنی دانانی 4 USB بۆ دانانی ئامێرە جۆراوجۆرەكان، هەروەها 3 بڵندگۆی بەهێزی هەیە. كێشی ئامێرەكە كیلۆ و نیوێكە.
Top