مۆبایلێك مۆبایلەكانی دیكە شەحن دەكاتەوە
![مۆبایلێك مۆبایلەكانی دیكە شەحن دەكاتەوە](https://gulanmedia.com/public/old_images/topics/mobalikshahnemobaeltrr.jpg )
مۆبایلی (Ulefone Power 5) پێچەوانەی هەموو مۆبایلەكە، ئەو سەرەڕای شەحن بوونەوەی، دەتوانێت مۆبایلەكانی دیكەش شەحن بكاتەوە، بە باترییەكەی پڕەوە دەتوانێت 11 مۆبایلی دیكە شەحن بكاتەوە. باتری بەهێزی مۆبایلی ناوبراو 13000 میلی ئامپێرە. سەیر لەوەدایە دوای شەحنكردنەوەی 11 مۆبایلیش هێشتاش 25% شەحنی تێدا دەمێنێ. مۆبایلەكە بۆخۆی زیاتر لە مانگێك شەحنەكەی دانابەزێت.
گرنگی مۆبایلەكە تەنیا لە شەحنی پێچەوانەدا نییە، بگرە خودی مۆبایلەكەش بەهێزە، چونكە رامەكەی 6 گیگایە، میمۆری ناوخۆی 64 گیگایە، هەم بەوایەر و بێ وایەریش شەحن دەبێت. كامێرای پشتەوەی 21 میگاپیسكلە و هی پێشەوەی 13 میگایە، سیستەمی ئەندرۆید 8ی لەسەرە.