گوارەی زیرەك بۆ چاودێری تەندروستی

گوارەی زیرەك بۆ چاودێری تەندروستی
زۆرجار ئاماژەم پێداوە، لە جیهانی سەردەمدا ئامێرە سادەكان وەك خۆیان نامێننەوە، ئەوانیش بەرەو زیرەك بوون دەڕۆن، تەنانەت گوارە و بازن و ملوانەكەش.
گوارەی هۆشمەندی جۆری Ear-o-Smart یەكێك لەو ئامێرە سوودمەندانەیە كە جگە لە جوانی و چاودێری وردی تەندورستی بەكارهێنەرەكەی دەكات، وەك لێدانی دڵ، رێژەی سووتانی كالۆری، چالاكی جەستەیی وەك هەنگاو نان و راكردن مەودای رۆیشتن. گوارەی زیرەكەكە بەهۆی بلوتوسەوە لەگەڵ مۆبایل پەیوەند دەدرێت و زانیاری بە شێوەی راستەوخۆ بۆ مۆبایل دەگوازێتەوە.
Top