داهاتووی لاپتۆپ بەرەو كوێ؟

داهاتووی لاپتۆپ بەرەو كوێ؟
گۆڕانكاری بەسەر زۆربەی ئامێرەكاندا هاتووە، توانایی و كاركرد و دیزاینیان گۆڕاوە، لاپتۆپ لەداهاتووی نزیكدا هەر ئەو جۆرە نامێنێ كە دەیان ساڵە دەیبینین، یەكێك لە مەزنە كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنی لاپتۆپ هەوڵیداوە لاپتۆپێك بەناوی Precog بەرهەم بێنێ، لاپتۆپەكە لەبری كیبۆرد و شاشە پێكهاتووە لە دوو شاشە، یەكێكیان ئەركی كیبۆرد ئەنجام دەدات، یان پێكەوە دەبن بە شاشەیەكی گەورە. لاپتۆپەكە هۆشمەندە، توانای ناسینەوەی روخسارەكانی هەیە و جگە لەوەش مرۆڤ و كەلوپەل لێك جیا دەكاتەوە. كیبۆردەكەی لاپتۆپەكە دەزانێت لە كوێوە خەریكی تایپكردنی، ئەگەر حاڵەتی تایپكردنەكەت گونجاو نەبوو خۆی دوگمەكانی وا رێك دەخات لەگەڵ پەنجەكانت یەك بگرێتەوە. هەردوو بەشەكەی لاپتۆپ دەگرێت بە جیا ئەركی خۆیان ئەنجام بدەن، بۆ نموونە لەیەكێك لە شاشەكان سەیری فیلم بكەی و لە یەكێكی دیكە ئەركێكی تر ئەنجام بدەی.
Top