ئەڵقەیەك پەنجەكانت دەكات بە مۆبایل

ئەڵقەیەك پەنجەكانت دەكات بە مۆبایل
لەو چەند ساڵەی دواییدا ئەنگوستیلە و ئەڵقە هۆشمەندەكان هاتنە ناو جیهانی تەكنەلۆژیای نوێوە، ئەركی هەندێك لەو ئەڵقانە جگە لە جوانی، تایبەتن بە تەندروستی و وەرزش كردن، هەندیشكیان تایبەتن بە پەیوەندییەكان، بۆ نموونە ئەڵقەی جۆری ORII كە تایبەتە بە وەرگرتنی پەیوەندییەكان. بەهۆی ئەو ئەڵقەوە هەم پەیوەندییەكان وەردەگری و هەم دەتوانی كورتە پەیام بەڕێ بكەی، دەكرێت وەك بیرهێنەرەوەیەكیش سوودی لێوەربگری كە لەكاتی خۆیدا ئەركەكانت بیربخاتەوە.
بەهۆی بلوتوسەوە بە مۆبایل پەیوەند دەدرێت، كاتێك پەیوەندییەكت بۆ دێت دەستت لە گوێ نزیك بكەوە، بەبێ ئەوەی بڵندگۆیەك هەبێت تەنیا بەهۆی لەرەینەوەی ئێسكی دەست دەنگەكە دەگوازرێتەوە.
Top