كۆداكۆپتەری گیرفانی

كۆداكۆپتەری گیرفانی
كۆداكۆپتەر، یان بە واتایەكی دیكە ئەو فرۆكە بچووكانەی كە تایبەتن بە ئەركی فیلم هەڵگرتنەوە و وێنەگرتن بۆ كاروباری سینەمایی و تەلەڤزیۆنی سودیان لێوەردەگیردرێت، چەند ساڵێكە بە فرەیی بەرهەم دێن. جۆر و توانایی و قەبارە و ستایلیان جیاوازە. یەكێك لەم فرۆكە بچووكانە (fairy)، كە هەم بچووكە و هەم ئەركی گەورەكان ئەنجام دەدا. «فایری» بەقەد مۆبایلێك دەبێت و دەچێتە گیرفانەوە، بەڵام وێنەی بە كوالیتی فول ئیچدی دەگرێت. «فایری» بەهۆی ئاپێكەوە كە لەسەر مۆبایل دادەنرێت كۆنترۆڵ دەكرێت. كاتێك لەگەڵ مۆبایل پەیوەند دەدرێت، مۆبایلەكە بەرەو هەر كوێ بڕوات بە دوای دەكەوێت. وێنە و فیلمەكان راستەوخۆ لەسەر شاشەی مۆبایلەكە دەبیندرێن. شازدە خولەكی بەردەام دەفڕێت، بۆخۆی ئۆتۆماتیكی دەگەڕێتەوە بۆ شوێنی خۆی.
Top