كۆمپیوتەرەكەت لە رێگای دوور كۆنترۆڵ بكە

كۆمپیوتەرەكەت لە رێگای دوور كۆنترۆڵ بكە
رەنگە بۆ هەموومان ئەوە هاتبێتە پێش كە لە رێگای دوورەوە كۆمپیوتەرەكەمان كۆنترۆڵ بكەین و فایل و زانیارییەكانی ناو كۆمپیوتەر لە هەر شوێنێك بێت دەستمان پێی رابگا، بەتایبەتی ئەوكاتانەی دەچی بۆ سەفەر و گەشت كردن.
چەندین پرۆگرام هەن كە تایبەتن بە كۆنترۆڵی كۆمپیوتەر لە رێگای دوور، تەنانەت خودی سیستەمی كۆمپیوتەریش پرۆگرامی remote desktop هەیە. بەڵام رەنگە تواناكانی زۆر نەبن. هەتا ئێستا پرۆگرامی teamViewer لە ریزی یەكەمدابووە. بەڵام لەم دواییەدا پرۆگرامی Anydesk شوێنی پرۆگرامی teamViewerی گرتۆتەوە. دەكرێ بڵێین خێراترین پرۆگرامی anydesk خێراترین پرۆگرامە. بەهۆی ئەو پرۆگرامەوە لە هەر شوێنێك بی دەتوانی دەستت بە تەواوی كۆمپیوتەرەكەت رابگا.
Top