بەهێزترین كۆمپیوتەری مەزن لە جیهاندا بەرهەم هات

بەهێزترین كۆمپیوتەری مەزن لە جیهاندا بەرهەم هات
كاتێك باسی كۆمپیوتەر دەكەین، یەكسەر زەینمان بۆ كۆمپیوتەری دیسكتۆپ یان لاپتۆپ دەچێت، كە دەكرێ دە جانتا بخرێن یان لەسەر مێز دابندرێن، بەڵام ئەوانە تەنیا كۆمپیوتەری وردیلەن، كۆمپیوتەری مەزن رووبەرێكی گەورە دەگرن، بۆ نموونە رووبەری چل مەتر دەگرن و بە ئۆتۆمبیلی تایبەت نەبێت راناگوێزرێن..
هەتا ئێستا گەورەرین كۆمپیوتەر لەلایەن چینەوە بەرهەم هاتبوو، بەڵام ئەمەریكا بە بەرهەمهێنانی كۆمپیوتەری (Summit) پێوانەكەی شكاند.
كۆمپیوتەرەكە دەتوانێت 200 پتافلاپ كە ناوی رێژەیەكی یەكجاری زۆری زانستی كۆمپیوتەر واتە 200 ملیۆن كادریلیۆن لەیەك چركەدا زانیاری لێكبداتەوە.
كۆمپیوتەرەكە بۆ كاروباری ئەتومی و گەردوونی سوودی لێوەردەگیردرێت. بۆ توانای لێكدانەوەی ئەم كۆمپیوتەرە مەزنە لەگەڵ كۆمپیوتەری سەرمێز واتە كۆمپیوتەرە وردیلەكان بە زمانێكی سادە نموونەیەك دێنمەوە، ئەگەر لێكدانەوەیەك و شیكردنەوەیەك لەلایەن كۆمپیوتەرێكی سەرمێز بە 30 ساڵ لێكبدرێتەوە، كۆمپیوتەری مەزنەكە تەنیا لە یەك كاتژمێردا ئەنجامی دەدات بۆ فێنك كردنەوەی كۆمپیوتەرە مەزنەكە لەیەك خولەكەدا هەزار بەرمیلی زیاتر ئاو دەوێت.
كۆمپیوتەری ناوبراو پێكهاتووە لە 9 هەزار یەكەی لێكدەرەوەی 22 ناوەكەی، زیاتر لە 27 هەزار كارتی شاشە. ئەم كۆمپیوتەر وا دەكات زانایان و توێژەرەوان زووتر بە ئاكامی توێژینەوەكانیان بگەن.
Top