لاپتۆپ- تەبلێتەكەی HP و تایبەتمەندییەكانی

لاپتۆپ- تەبلێتەكەی HP و تایبەتمەندییەكانی
كۆمپانیای HP لە پیشانگای كۆمپیوتێسكی ئەمساڵدا لاپتۆپێكی هێبریدی (hybrid)ی خستەڕوو، وشەی hybrid واتە دوانە بە هەر ئامێرێك دەڵێن كە بتوانرێ لە یەك كاتدا ئەركی دوو ئامێر ئەنجام بدات یان ببێت بە دوو ئامێر..
لاپتۆپی جۆری HP ProBook x360 440 G1 وەك لاپتۆپێكی پێشەیی سوودی لێوەردەگیرێت و زیاتر بۆ كاروباری بارزگانییە.
لاپتۆپەكە خۆی بەهێزە و سیتسەمی ویندۆز 10ی لەسەرە، یەكەی لێكدەرەوەی واتە پرۆسیسەرەكەی نەوەی هەشتەمی ئەنتەلە. شاشەكەی بە 360 پلە بە دەوری خۆیدا دەسووڕێت، قەڵەمێكی تایبەتی لەگەڵدایە بۆ زیاتر ئاسانكاری لە ئەركەكاندا. شاشەكیە 14 ئینجە. رامەكەی 16 گیگابایتە و هاردەكەی 512 گیگایە.
لاپتۆپەكە هەروەك ئاماژەی پێكرا دەكرێ وەك تەبلێت سوودی لێوەربگیرێت. سیستەمی ئەمنیەتی زۆر لەسەرێیە. گرنگییەكی دیكەی لاپتۆپەكە باترییەكەیەتی كە درەنگ دادەبەزێت.
Top