میمۆری كارتی 512 گیگابایتیش بەرهەم هات

میمۆری كارتی 512 گیگابایتیش بەرهەم هات
ئەگەر بۆ دە ساڵ لەمەوبەر بگەڕێنەوە، میمۆری كارتی 32 گیگابایتی و ئەوپەڕی 64 گیگابایتی لە لوتكە دابوون، بەڵام ئێستا میمۆری كارتی 512ەش كەوتە بازاڕ. ئەم كارتی میمۆرییە لەلایەن كۆمپانیای PNYیەوە بەرهەم هاتووە.
بەهۆی چوونە سەری كوالیتی وێنە و ڤیدیۆیەكان پێویستە كارتی میمۆری لەو ژمارەیەش زیاتر بێت، چونكە فیلمی كوالیتی K4 لەوە بەرزتریشی دەوێت.
كارتی میمۆرییەكە بۆ مۆبایلە سمارتەكانی سیستەمی ئەندرۆیدی گونجاوە و چونكە دەتوانێت زیاتر لە 80 كاتژمێر ڤیدیۆی full HD یان سەد هەزار وێنە بە كوالیتی بەرز لەخۆیدا رابگرێ، خێرایی راگواستن لەو میمۆری كارتەدا 90 میگابایت لە چركەیەكدایە.
Top