كاتژمێرێكی هۆشمەند ستایلێكی كلاسیك

كاتژمێرێكی هۆشمەند ستایلێكی كلاسیك
لەنێو جیهانی كاتژمێری هۆشمەندا بەكارهێنەر نازانێ كامەیان هەڵبژێرێ، چونكە هەم ستایل و هەم كردارەكانیان جیاوازە، ئەگەر حەز دەكەی كاتژمێرێكی هۆشمەند بەكار بێنی بەڵام هەمان ستایلی كاتژمیری كلاسیكی هەبێت، ئەمە كاتژمێری سمارتی جۆری W968 Quad-band هەڵبژێرە.
كاتژمێری ناوبراو خاوەنی شاشەیەكی لەمسی 1.5 ئینجییە. كارتی میمۆری دەخوێنێتەوە. كامێراكەی 2 میگاپیكسلە، بۆ فیلم هەڵگرتنەوە دەگونجێت و بە فۆرماتی AVI فیلم تۆمار دەكات، رادیۆی هەیە، سیم كارت راستەوخۆ دەخوێنێتەوە. ڤیدیۆ پلەیەری هەیە بۆ پەخشكردنی فیلمەكان، زمانی رێكخستنەوەی بە زۆربەی زمانەكانی جیهانە.. زۆربەی فۆرماتە دەنگی و رەنگییەكان دەخوێنێتەوە، هەتا هەفتەیەك شەحنی دانابەزێت.
Top