مۆبایلێكی سادە تەنیا بۆ پەیوەندییەكان

مۆبایلێكی سادە تەنیا بۆ پەیوەندییەكان
كۆمەڵگا بە گشتی گلەیی لە بەكارهێنەرانی مۆبایلە، دەروونناسان و توێژەرانی بواری كۆمەڵایەتی زەنگی مەترسی لێدەدەن كە مۆبایل هەموو پەیوەندییە كۆمەڵایەتییەكانی بەرەو ساردوسڕی بردووە، چونكە هەموو كەس بە منداڵ و پیرەوە بگرە سەری خۆی بەرداوەتەوە و خەریكی مۆبایلەكەیەتی، جا گەمە بێت یان چاتكردن و سەردانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بێت.. لە كاتێكی وادا مۆبایلی جۆری Blloc كە مۆبایلێكی سادەیە و تەنیا بۆ پەیوەندییەكان دەبێت رێكارێكی گونجاوە، هەم كاتت بە فیڕۆ نادات و هەم ئالوودەی مۆبایل نابی و هەم وزەی مۆبایلەكە دانابەزێت..
مۆبایلی ناوبراو رەش و سپییە و رەنگی نییە، پرۆگرامێكی ئەوتۆ یان گەمەیەكی لەسەر نییە كە بەخۆتەوە خەریك بكات، سیستەمەكەشی تایبەتە بەخۆی. مۆبایلەكە خۆی باترییەكی بەهێزی لەسەرە كە بە مانگیش شەحنی دانابەزێت، رامەكەی 4 گیگابایتە. میمۆری ناوخۆی 64 گیگابایتە، دەكرێت میمۆری كارتیشی تێبخرێت.
دیارە كامێرای مۆبایلەكە 13 میگاپیكسلە، بەڵام وێنەكان بە رەش و سپی دەگیردرێن.
Top