بەهێزترین لاپتۆپی گەیمینگ

بەهێزترین لاپتۆپی گەیمینگ
كۆمپانیای acer لەم ماوەیەدا نوێترین لاپتۆپی گەیمینگی خۆی خستە بازاڕ، لاپتۆپێك لە ریزی بەهێزترین كۆمپیوتەرە دیسكتۆپەكان دێت. لاپتۆپەكە بە Helios 500 ناسراوە و تایبەتە بە یاری ئەلكترۆنی و پرۆگرامە قورسەكان.
لاپتۆپەكە شاشەكەی 17.3 ئینجە. بەكارهێنەر دەتوانێ سەرپشك بێت كە شاشەیەكی فول ئێچ دی و k4 یەكێكیان هەڵبژێرێ. لاپتۆپەكە لە نەوەی هەشتەمی ئەنتەلی لەسەرە. كارتی گرافیكی زۆر بەهێزی هەیە و 8 گیگابایتە. رامەكەی 16 گیگابایتە و دەكرێ زیاتریش بێپت. هاردەكەی دوو ترابایتە.
Top