رۆبۆتێكی بچووك بۆ منداڵان
![رۆبۆتێكی بچووك بۆ منداڵان](https://gulanmedia.com/public/old_images/topics/robotekybcohk.jpg )
رۆبۆتی جۆری (mimicArm) رۆبۆتێكی نوێیە و تایبەتە بە منداڵانی سەرووی پێنج ساڵان، تواناكانی جۆراوجۆرن و دەكرێت پرۆگرامی تایبەتیان بۆ دابندرێ. بۆ سوود وەرگرتن لەو رۆبۆتە دەكرێت لە پرۆگرامێكی تایبەت كە لە ئینتەرنێت دەتوانی دایبەزینی سوود وەربگری. منداڵەكە بە دانانی بلوكەكان لەسەریەك و دەتوانی فەرمانی تایبەتیان بۆ دابنێ، دەكرێت بەشێوەی دەستیش بەرنامەی بۆ دابندرێ، بۆ نموونە هەڵگرتنی گلاسێك، یان كێشانەوەی بازنەیەك. رۆبۆتی ناوبراو ئەوەی فێری بووە بە شێوەی ئۆتۆماتیكی دووپاتی دەكاتەوە.