جوانی و بەهێزی و تەنكی لە كۆمپیوتەرێكدا

جوانی و بەهێزی و تەنكی لە كۆمپیوتەرێكدا
كۆمپیوتەری جۆری AIO ی كۆمپانیای MSI لە ریزی كۆمپیوتەرە باشەكان دێن. لەم دواییەدا كۆمپانیای ناوبراو كۆمپیوتەری PRO 24X خستە ڕوو، كە هەم ستایلێكی سەرنج راكێشی هەیە و هەم زۆریش تەنكە. بارستایی كۆمپیوتەرەكە 6.5 ملمە. درایڤی 2.5 ئینجی جۆری HDD لەسەرە. رامەكەی 32 گیگابایتە، شاشەكەی 23.8 ئینجە و كوالیتی FHDیە. كۆمپیوتەرە دیسكتۆپەكە دوو بڵندگۆی بەهێزی هەیە.
Top