ماوسە قەڵەمییەكان

ماوسە قەڵەمییەكان
ماوسی كۆمپیوتەر گەر گرنگترین بەشی كۆمپیوتەر نەبێت، بێگومان یەكێكە لە پارچە سەرەكییەكانی كۆمپیوتەر، بەبێ ماوس بەكارهێنەر وەك دەست و پێی بەسترابێ وایە، چونكە ناتوانێت هیچ كام لەپرۆگرامەكان بكاتەوە، تەنیا كۆمپیوتەر شاشە لەمسییەكان نەبێ دەكرێت بەبێ ماوسیش كاریان لەسەر بكرێت، بەڵام بۆ كەسێك كاری بەماوس كردبێ، درەنگ لەسەر شاشەی لەمسی رادێ. كاركردی ماوس و ستایلەكانیان جیاوازە.. ماوسی قەڵەمیش (pen mouse) یەكێكە لە جۆرەكانی ماوس كە ئەزموونێكی نوێ لە كۆنترۆڵكردنی كۆمپیوتەر بۆ بەكارهێنەرەكەی دەرەخسێنێ.
ماوسی قەڵەمی pen mouse خاوەنی تەكنەلۆژیای 1200 DPIیە. دەكرێت هەتا 85 پلە بە دەوری خۆیدا بیسوڕێنی، بۆیە دەكرێت لە هەموو كاتێك و جێگایەك وردبینانەتر كار بە ماوسەكە بكەی. كاتێك ماوسەكە لە حاڵەتی پشوودایە، هەر دوگمەیەك دابگری دەست بەكار دەكاتەوە، ماوسەكە نەك لەسەر پادی تایبەتی بەخۆی بەڵكو لەسەر هەر شتێك كاری خۆی دەكات.
Top