دۆزەرەوەی كلیلەكان

دۆزەرەوەی كلیلەكان
زۆر كەس جا بەهۆی چوونە سەری تەمەن بێت، یان بەهۆی گیروگرفتی كاری رۆژانە بێت، كلیل و سویچی ئۆتۆمبیلەكەی بزر دەكات و نازانێت لە كوێی داناوە، لەم چەند ساڵەی دواییدا بەهۆی تەكنەلۆژیای نوێوە ئامێری دۆزینەوەی كەلوپەلەكان بەرهەم هات و هەندێكیان لە شێوەی لەزگە و هەندێكی تر لە شێوەی دوگمە و هەندێكی تر لە شێوەی مەدالیا..
ئەم ئامێرەش یەكێكە لەو ئامێرانە كە بۆ دۆزینەوەی كلیلەكان بەرهەم هاتووە و هەر بەپێی كردارەكەش ناوی لێندراوە key finder.
كەی فایندەر پێكهاتووە لە بەڕێكەرێك و چوار وەرگر. ئامێرێك كە بەقەد مۆبایلێك دەبێت ئەركی بەڕێكردنی شەپۆلی هەیە و ئەوانەی دیكەش كە وەك مەدالیا دەچن لە كلیل و شتی دیكە دەدرێن وەرگری شەپۆلەكەن. بە داگرتنی دوگمەیەك دەنگێكی لێدێت و گلۆپەكانی تیشك دەدەنەوە.
دوگمەكان بۆیە ئەوەندە گەورەن تاكو بەساڵداچووانیش بە ئاسانی بتوانن بیاندۆزنەوە. مەودای دۆزینەوەی هەتا 40 مەترە..
Top