كاتژمێری هۆشمەند و شاشەی نادیار

كاتژمێری هۆشمەند و شاشەی نادیار
هەرچەندە كاتژمێرە هۆشمەندەكان بەرفرە و گشتگیر بوونە، بەڵام هێشتاش كاتژمێرە كلاسیكیەكان واتە ئەو كاتژمێرانەی كە خولەك ژمێر و چركە ژمێریان هەیە شوێنی خۆیان لەدەست نەداوە. هەربۆیە كۆمپانیایەك هەوڵیداوە كاتژمێرێكی كلاسیك بەرهەم بێنێ و بە نادیاری شاشەیەكی هۆشمەندیشی بۆ دابنێت. كاتژمێری mim X ئەو كاتژمێرە كە هەم كلاسیكە و هەم هۆشمەندە. یەكەم كاتژمێرە لە جیهاندا كە بە سوود وەرگرتن لە تەكنەلۆژیای TLD شاشەیەكی نادیاری هەیە. لەكەم نیگادا كاتژمێرێكی ئاسایی دەبینی. لەكاتێكدا شاشەیەك لەسەر جامی كاتژمێرەكە داندراوە كە بەهۆیەوە پەیامەكان نیشان دەدرێن، وەك دەستبەندە هۆشمەندەكان، بۆ چالاكی رۆژانە زۆر گونجاوە، چونكە لێدانی دڵ و ژماردنی هەنگاوەكان و سووتانی وزە نیشان دەدات، جگە لەوەش پەیوەندیەكانی موبایل وەردەگرێت و پەیامی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان نیشان دەدات.
Top