ئەنگوستیلەی سیحری

ئەنگوستیلەی سیحری
لە جیهانی تەكنەلۆژیای سەردەمدا، ئەڵقە هەر بۆ پەیوەندی نێوان هاوسەرەكان و جوانی نییە، چونكە نەك گوستیلە بەڵكو گشت ئامێرەكان بەرەو سمارت و سیحری بوون دەڕۆن، ئەركی وا ئەنجام دەدەن هەر لە خەیاڵیشدا ناگونجێت.. چەند ساڵێكە ئەنگوستیلە هۆشمەندەكان هاتوونەتە ناو جیهانی تەكنەلۆژیاوە، ئەو ئەڵقانەی كە جگە لە جوانی ئەركی دیكەش ئەنجام دەدەن.
ئەڵقەی سمارتی جۆری (xenxo S-Ring) كە سەیری دەكەی جیاوازییەكی ئەوتۆی نییە لەگەڵ ئەڵقەیەكی ئاسایی، بەڵام سمارت بوونی جیای دەكاتەوە لە گوستیلەیەكی ئاسایی. ئەڵقەكە ئەركی بلوتوس ئەنجام دەدات و لەگەڵ موبایل پەیوەند دەبێت و دەنگی پەیوەندییەكان لە رێگای سەرەپەنجەكانی بەكارهێنەرەوە دەگوازێتەوە بۆ گوێ. هەربۆیە بە ئەڵقەی سیحری ناسراوە.
دەنگەكە ئەوەندە رەوانە وا هەست دەكەی راستەوخۆ لە پەنات دانیشتووە و قسە دەكات. ئەنگوستیلە سیحرییەكە هەر ئەو ئەركە ئەنجام نادات بگرە وەك فلاش میمۆرییەكش دەكرێت بەكاری بهێنی. هەستەوەرەكانی ناو گوستیلەكە هەنگاوەكانی بەكارهێنەرەكەی دەپێوێ جگە لەوەش بۆ كۆنترۆڵ كردنی دەنگی گۆرانی ناو موبایلەكە سوودی لێوەردەگیرێ.
Top