دوو گیان لەیەك جەستەدا

دوو گیان لەیەك جەستەدا
كامێرای "كووكەم" (QooCam) لە راستیدا یەكەم كامێرای جیهانە كە دەتوانێت بە 360 پلە و بە كوالیتی K4 و سێ رەهەندی و هەروەها بە پلەی 180 پلەیی فیلم هەڵبگرێتەوە. لە راستیدا كامێرای ناوبراو لە یەك كاتدا ئەركی دوو كامێرا ئەنجام دەدات.
كامێراكە سێ لێنز (عەدەسە)ی لەسەرە كە بە هۆی ئەوانەوە دەتوانرێت بە خێرایی 120 فرێم لە چركەیەكدا فیلم هەڵبگریەوە. سیستەمی دژە لەرزینی تێدایە و لەو كاتانەی كە كەشوهەوا نالەبارە یان بای بەهێزی دێت یان جوڵە زۆرە و دیمەنەكە دەجوڵێت. كامێرای ناوبراو بە ئاسانی بە كۆداكۆپتەر، كڵاوی تایبەت، پایە یان گۆچانی سێلفی پەیوەند بدەی. كامێرای ناوبراو میمۆری 256 گیگابایتی تێدایە. كامێرای ناوبراو وێنەكان راستەوخۆ بۆ موبایل و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بەڕێ بكات.
Top