بە قەڵەمێك موبایلەكەتان شەحن بكەنەوە
قەڵەمی ChargeWrite قەڵەمێكی ئاسایی نییە، قەڵەمەكە جگە لەوەی كە هاردێكی پورتێبڵی 16 گیگابایتەییە و وەك پاوەر بانكێكیش سوودی لێوەردەگیردرێت، لەوەش گرنگتر ئەوەیە دەكرێت وەك پاككەرەوەی شاشە هۆشمەندەكان سوودی لێوەربگیردرێت. لایەنی گرنگی پێنووسەكە زیاتر پاوەربانكیەكەیەتی، چونكە هەمیشە لەگەڵتدایە و ئەگەر لەناكاو شەحنی موبایلەكەشت دابەزی ئەوە خەفەتی بۆ ناخۆی و بە پێنووسەكەت شەحنی دەكەیەوە. پاوەربانكەكە تەنیا تایبەت نییە بە مۆبایلی ئەندرۆید یان ئایفۆن بەڵكو بۆ هەموو موبایلێك دەگونجێت.