كامێرایەك بۆ هەموو شوێن و جێگایەك

كامێرایەك بۆ هەموو شوێن و جێگایەك
كامێرای برۆسكۆپ بەو كامێرایانە دەگوترێت كە بچووكن و بۆ ئەو شوێنانە دەگونجێن كە بەكارهێنەرەكەی ناتوانێ خۆی وێنەی تێدا بگرێت، بۆ نموونە چاڵ و كون و كەلەبەری تایبەت. كامێرای برۆسكۆپی Depstech 1200P كامێرایەكی 16 پێیە بە شێوەی وایەرلەیس لە موبایل پەیوەند دەدرێت، بەهۆیەوە دەتوانیت وێنە لە شوێنە دژوارەكان ئەو شوێنانەی بچووك و بەرتەسكن دەگرێت. بۆ نموونە دەتوانیت وێنەی ناو دیوارێك بگری هەتا بۆ بۆری و وایەر كێشان كار ئاسانیت بۆ بكات. یان لەو كونانەی كە گیانداران هەڵیانقەندووە و بزانیت گیاندارەكە چۆن دەژیت. وێنەكان بە كوالیتی HD و فیلمەكان بە فۆرماتی AVI دەگرێت. وایەرێكی درێژی لەگەڵدایە و دەچێتە ناو قوڵایی شوێنەكان و دژە تەڕبوونە. گلۆپێكی بەسەرەوەیە بۆ شوێنە تاریكەكان.
Top