شاشەی گەڕۆك، بەو شاشەیە دەگوترێت كە تایبەت نییە بە یەك ئامێرەوە و هەڵگرتن و راگواستنی ئاسانە. كۆمپانیای HP شاشەیەكی نوێی بەناوی EliteDisplay S14 بەرهەم هێناوە، شاشەكە 14 ئینجە و پورتێبڵە.. بۆ پەیوەندی لە كەلێنی USB-C سوود وەردەگرێت، تەنانەت بۆ موبایل و تەبلێتیش دەگونجێت. مۆنیتۆری ناوبراو زیاتر وەك تەبلێتێك دەچێت و تەنیا پایەیەكی هەیە بۆ راگرتنی. مۆنیتۆرەكە وزەكەی خۆی هەر لەو كێبڵەوە وەردەگرێت كە لەگەڵ ئامێری دیكە پێی پەیوەند دەدرێت، بۆیە لەگەڵ كاركردندا وزەی تەبلێت یان لاپتۆپەكە دادەبەزێت. كێشی شاشەكە كیلۆیەكە.