تووشیبا و چاویلكەی سمارت

تووشیبا و چاویلكەی سمارت
كاتژمێری سمارت، دەستبەندی سمارت، چاویلكەی سمارت..تاد ئەوانە ئەو وشانەن كە لە جیهانی دیجیتالی و تەكنەلۆژیادا زیاد بوونە و زیاتریش دەبن..
لەم ماوەیەدا كۆمپانیای تووشیبا چاویلكەیەكی سمارتی بەناوی DynaEdge AR Smart Glasses بەرهەم هێناوە، چاویلكەكە یەكەم چاویلكەیە كە لە سیستەمی windos10 سوود وەربگرێ. جگە لەوەی هۆشمەندە ئامێرێكی واقیعی مەجازیشە.
چاویلكەكە پێكهاتووە لە مینی كۆمپیوتەرێكی بچووك بەناوی dynaEdge DE-100 و چاویلكەیەك، بۆ ئەوانەی نیازیان هەیە ئامرازی دیكە بە چاویلكەكەوە زیاد بكەن شوێنی دانانی ئامرازی زیادە هەیە، پەیوەندی نێوان كۆمپیوتەرە بچووكەكە و چاویلكە سمارتەكە وایەرلەیسە. چاویلكەكە، فیلم و وێنە هەڵدەگرێت و پەیامە دەقیەكان وەردەگرێت و لە رێگای سكایپەوە پەیوەندی دادەمەزرێنێت.
Top