بە كلیكێك گیانێكی تازە بخە بەر ویندۆزەكەت

بە كلیكێك گیانێكی تازە بخە بەر ویندۆزەكەت
رێكخستن و پێداچوونەوە بە سیستەمی ویندۆز هەمیشە یەكێك بووە لە رێگا سەركەوتووەكانی باش كردنەوەی سیستەم و گیانێكی نوێ دەخاتە بەر سیستەمەكە. پرۆگرامگەلێك هەن كە تایبەتن بە رێكخستنەوەی سیستەمی ویندۆز، لە نێو ئەو كۆمەڵە پرۆگرامەدا، پرۆگرامی Wondershare 1-Click PC Care لە ریزی باشترینەكان دێت. ئەم پرۆگرامە تەنیا بە كلیكێك گیانێكی نوێ دەخاتەوەبەر ویندۆز و فۆرماتكردنت لەبیر دەباتەوە، چونكە وەك رۆژی یەكەمی لێدەكاتەوە. فایلە زیادەكان دەسڕێتەوە. دەستێك بە ویندۆز دادێنێ و ئەو فایلانەی لە شوێنی خۆیان نین دەیانگەڕێنێتەوە بۆ شوێنی خۆی. بەشێك لە تایبەتمەندی پرۆگرامەكە ئەوانەن:
- رێكخستنەوەی ویندۆز بە كلیكێك.
- باشكردنەوەی فایلە تێكچووەكانی سیستەم.
- سڕینەوەی فایلە زیادییەكان.
- خێرایی بەخشین بە پرۆگرامەكان.
- سكانكردنی 360 پلەی سیتسەم بۆ دۆزینەوەی بچووكترین هەڵەكان.
- بردنەسەری ئەمنیەتی كۆمپیوتەر پاش بەكارهێنانی ئەم پرۆگرامە.
Top