ماوسێك لە شێوەی ئۆتۆمبیل

ماوسێك لە شێوەی ئۆتۆمبیل
ماوس یا (مشكۆكە) گەورەترین شاكلیلی كۆمپیوتەرە و كارئاسانی زۆر بۆ بەكارهێنەر دەكات و ئەگەر ماوس نەبێت وەك كلیلت پێنەبێ بۆ چوونە دەرگای ژوورەوە وایە. ماوسەكان هەم لە توانایی و هەم لە ستایلیاندا جیاوازن. ماوسی جۆری chuyi كە ستایل و دیزاینەكەی لەشێوەی ئۆتۆمبیل دەچێت جێگای سەرنجە. ماوسەكە وایەرلەیسە و ئۆرگۆنۆمییە واتە لەگەڵ پەنجەكانی بەكارهێنەر دەگونجێت. خێرایی ماوسەكە 1600 DPIیە. چوار رەنگی هەیە، سوور و سپی و رەش و سەوز.. ماوسەكە بۆ كاركردنی پێویستە بە دوو باتری قەڵەمییە و لە رێگای وای فایەوە بە كۆمپیوتەر پەیوەند دەدرێت. كێشی ماوسەكە تەنیا 70 گرام.
Top