كەیسێكی گرنگ دیزاینێكی سەرنج راكێش

كەیسێكی گرنگ دیزاینێكی سەرنج راكێش
كەیس (case)ی كۆمپیوتەر بەو چوارچێوەیە دەگوترێت كە یان ئەو كیسەیە دەگوترێت كە پارچەكانی كۆمپیوتەر پێكەوە دەبەسترێتەوە، سەرچاوەی دابینكردنی وزەی كۆمپیوتەرە، جگە لەوەش بەهۆی فەنەكانەوە پارچەكانی كۆمپیوتەر فێنك دەكاتەوە. كەیس جگە لە تواناكەی دەبێ سەرنج راكێش بێت، چونكە رووكاری دەرەوەی كۆمپیوتەرە.
كۆمپانیای كۆگار (cougar) بەم دواییە كەیسە نوێیەكەی خۆی بەناوی panzer EVO RGB خستە بازاڕ، كەیسێكی سەرنج راكێش و تایبەتمەندییەكانی بەرچاو. كەیسەكە هەر چوار دەوری گلۆپی رووناكییە، بەتایبەتی بەشی فەن و بڵندگۆكانی، دەكرێت 8 پانكەی بۆ دابندرێ بۆ فێنك كردنەوەی بەشەكانی كۆمپیوتەر. شوێنی دانانی 8 پارچەی هەیە، تەنانەت دەكرێ لە یەك كاتدا 4 هاردی بۆ دابندرێت، 3 فەنی رووناكی لە پێشەوە و یەك دانەشی لە پشتەوە هەیە، دەكرێ ئەوانە دوو قات زیاتر بكرێن.
Top