راوتەرێك بە خێراییەكی بێ سنوور

راوتەرێك بە خێراییەكی بێ سنوور
راوتەر (ruter) گرنگترین ئامێرە بۆ گواستنەوە و بڵاوكردنەوەی هێڵی ئینتەرنێت لە مەودایەكی سنوورداردا، شێوازو ستایل و دیزاین و كارایی راوتەرەكان جۆراوجۆرە، راوتەری بێ وایەری A7000R كە هی وڵاتی كۆریایە، هەم ستایلەكەی سەرنج راكێشە و هەم خێراییەكەی زۆرە هەم بێ وایەریشە.
راوتەری ناوبراو دوو باندی هەیە لە باندی یەكەمدا دەتوانێت داتاكان لە باندی 2.4 گیگاهێرتزدا بە خێرایی 800 مگا لە چركەیەكدا بڵاو بكاتەوە. لە باندی دووەمدا واتە باندی 5 گیگاهێرتزدا دەتوانێت داتاكان بە خێرایی 1732 مگا لەچركەیەكدا بڵاو بكاتەوە. راوتەرەكە 8 ئالیاری هەیە كە كە هەركامیان بە چواردەوری خۆیاندا دەسووڕێن و هەر چواری دەوری خۆیان دەگرنەوە.
راوتەری ئاماژە بۆ كراو لە بواری ئەمنیەتییەوە زۆر لەسەرێیە، دوگمەی WPSی لەسەرە بەهۆیەوە بەكارهێنەر دەتوانێت بەبێ ئەوەی پاسۆرد لێبدا تەنیا بە نزیك كردنەوەی ئامێرەكە لە راوتەرەكە هێڵ وەربگرێت.
Top