سەرنجێك لەسەر لاپتۆپە چەماوەكەی ئاسۆس

سەرنجێك لەسەر لاپتۆپە چەماوەكەی ئاسۆس
كۆمپانیای ASUS كە لە ریزی كۆمپانیا ناسراوەكانی بواری بەرهەمهێنانی تەكنەلۆژیای نوێ دێت و مێژوویەكی لەمێژینەی هەیە، بەم دواییە لاپتۆپێكی چەماوەی خستەڕوو كە بە جۆری Asus VivoBook Flip TP510UQ ناسراوە. لاپتۆپێكی هێربرێدییە واتە دەبێتە دوو ئامێری لێك جیا، هەم تەبلێت و هەم لاپتۆپ.
شاشەی لاپتۆپەكە 360 پلە بە دەوری خۆیدا دەسووڕێتەوە و دەبێتە تەبلێت. كێشی لاپتۆپەكە نزیكەی دوو كیلۆیە، یەكێكە لە تەنكترین و ناسكترین لاپتۆپەكان، قەڵەمی تایبەتی لەگەڵدایە. خۆی لە ئەلەمینیۆمی نەرم دروستكراوە كە ئەگەری تێكچوونی زۆر كەمە. شوێنی دانانی هاردی SD و كەلێنی دانانی USB بە هەردوو جۆرەكەیەوە، كێبڵی HDMI و هەموو ئەو بەشانەی كە بەكارهێنەر پێویستیەتی تێیدایە. یەكەی لێكدەرەوەی لاپتۆپەكە لە نەوەی هەشتەمی ئەنتەلە و خێراییەكەی دەگاتە 3.4 گیگا. رامەكەی 8 گیگابایتە. كارتی شاشەی 2 گیگابایتە. هاردەكەی یەك ترابایتە. شاشەكەی 15,6 ئینجە و فول ئیچ دیی و تەواو لەمسییە.
Top